مەسعوود پزشکیان شەوی ڕابردوو (دووشەممە) لە دیداری فراکسیۆنی سەربەخۆیانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، سەبارەت بە دانوستانە ناراستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا وتی: ئەم دانوستانانە بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ ڕێبەری ئێران ئەنجام دەدرێ و بەڕێزیان لەو ڕێگەدا ڕێنوێنیمان دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە "ژیان و مەعاشی گەلی ئێرانمان بە دانوستانەکانەوە گرێ نەداوە و نایشی دەین"، جەختی کرد: لە دانوستانەکاندا بە هیچ جۆرێک لە بنەماکانی خۆمان ناکشێینەوە و هاوکات بەدوای ململانێ و شەڕیشەوە نین.
342/
Your Comment